حه‌شد: فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌له‌عفه‌ر كۆنترۆڵ ده‌كه‌ين
چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى شيعه‌كان، نزيك كه‌وتوونه‌ته‌وه له شوارى فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌له‌عفه‌ر و باس له‌وه ده‌كه‌ن، له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا فڕۆكه‌خانه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
ميليشياى به‌در كه هادى عامرى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، رايگه‌ياندووه، چه‌كداره‌كانيان گه‌يشتوونه‌ته نزيك شوراى فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌له‌عفه‌ر.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌ى ئه‌و ميليشيايه، توانيويانه چوارده‌ورى فڕۆكه‌خانه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و گه‌مارۆى چه‌كدارانى داعش بده‌ن.
فڕۆكه‌خانه‌ى ته‌له‌عفه‌ر 55 كيلۆمه‌تر له خۆرئاواى مووسڵه و پێشتر توركيا هۆشدارى دابووه حه‌شد كه روو نه‌كه‌نه ته‌له‌عفه‌ر.
شه‌ڕى مووسڵ له 17ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016ه‌وه ده‌ستيپێكردووه و 45 هه‌زار سه‌رباز و چه‌كدارى شيعه‌ى سه‌ر به عێراق به‌شدارن تێيدا. هاوكات هێزى پێشمه‌رگه و چه‌كدارانى سوننه مه‌زهه‌بى خه‌ڵكى موسڵيش به‌شدارن له پرۆسه‌كه‌دا.
K24-
