موصڵ زیاتر له سێیه‌كی كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه
سه‌عد مه‌عن دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "زیاتر له سێ یه‌كی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ ئازادكراوه".
ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لە رۆژی 17ی مانگی رابردووەوە دەستیپێکردوەو هێزە جیاوازەکانی سوپای عیراق و پێشمەرگە دەیانەوێت دووەمین گەورەترین شاری عێراق ئازادبکەنەوە دوای ئەوەی لەناوەڕاستی ساڵی 2014ەوە كەوتۆتە دەستی چەکدارانی رێكخراوی داعش .
تا ئێستا ئەو هێزانە توانیویانە زۆرینەی ناوچەکانی دەوروبەری موسڵ کۆنتڕۆڵ بکەنەوەو لەبەشی رۆژهەڵاتی شارەکەشەوە بچنە ناو شاری موسڵ‌و چەند گەڕەکێک ئازاد بکەن.
له میحوه‌ری خۆرئاوای شارهكهشهوه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له چهكدارو خۆبه‌خشه شیعه‌كان پێكدێن كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن له پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر به ئامانجی بڕینی رێگه‌ی هاوكاری بۆ داعش و دابڕینی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها له میحوه‌ری باشور، هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ له پێشڕه‌ویدان كه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری باشوری شاره‌كه.
ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ بەگەورەترین هێرشی زەمینی ئەژمار دەكرێت لەدوای داگیركردنی عیراق لەلایەن ئەمریكا لەساڵی 2003، چاوەڕوانیش دەكرێت شەڕی موسڵ بڕیار دەربێت لەسەرچارەنووسی ئەو خەلافەتەی لەماوەی دووساڵی رابردوودا لەلایەن رێكخراوی داعشەوە راگەیەندرا.
كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ (دووەم گەورە پارێزگای عیراق) شكستێكی گەورە دەبێت بۆ رێكخراوی داعش و خەلافەتەكەی كە دووساڵ لەمەوبەر و لەیەكێك لەمزگەوتەكانی ئەو شارە لەلایەن ئەبوبەكر بەغدادی-یەوە راگەیەندرا.
خه‌ندان
