پاككردنه‌وه‌ی باشیك لهبۆمب له‌قۆناغی كۆتاییدایه
فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له‌باشیك رایده‌گه‌یه‌نن، پاككردنه‌وه‌ی ناحیه‌كه له بۆمبی چێنراو له‌قۆناغی كۆتاییدایه‌و دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و به‌رپرسانی دیكه دهستبهكاردهبنهوه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان حه‌وتی ئه‌م مانگه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی باشیكی راگه‌یاند، دوای 15 رۆژ له گه‌مارۆدانی، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا كه 17ی مانگی رابردوو ده‌ستیپێكرد.
لیوا نوره‌دین هه‌ركی، سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌باشیك رایگه‌یاند"پاككردنه‌وه‌ی باشیك زۆری نه‌ماوه‌و له‌قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌كه ده‌ستبه‌كارده‌بێت".
وتیشی "حوكمی باشیك ده‌ده‌ینه‌وه ده‌ست ئاسایش و به‌رپرسانی كه‌پێشتر به‌ڕێوه‌یان بردووه، هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیش ده‌گه‌ڕێنینه‌وه شوێنی خۆیان".
داعش به‌ر له‌له‌ده‌ستدانی باشیك، به‌شێكی زۆری ناحیه‌كه‌ی بۆمبڕێژكردبوو، له‌دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌شی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مین سه‌رقاڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمبهكانن.
PAYAMNER-
