نوجێفی: ئۆپەراسیۆنی مووسڵ بە سستی بەڕێوەدەچێت

نوجێفی: ئۆپەراسیۆنی مووسڵ بە سستی بەڕێوەدەچێت
جێگری سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، چەند کاتژمێرێک ماوە بۆ ئەوەی ھێزە عێراقییەکان بگەنە نێو جەرگەی شاری مووسڵ.

ئوسامە نوجێفی روونیکردەوە، پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ بەھۆی زۆری رێژەی خەڵکی سڤیل لە شارەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت.

نوجێفی جەختیکردەوە، خەمساردییەک لە لایەن ئیدارەی پارێزگای نەینەوا ھەیە بۆ دابینکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئاوارەکانی مووسڵ.

روونیشیکردەوە، حکوومەتی عێراقیش کەمتەرخەمە لە دابینکردنی ھاوکارییە مرۆییەکان.

نوجێفی راشیگەیاند، حکوومەتی عێراق بە وردی چاودێری پێشێلکارییەکان دەکات و لێکۆڵینەوەشی لە بارەی چەند کەیسێک دەستپێکردووە.





K24
Top