والی داعش لە دیالە کوژرا

والی داعش لە دیالە کوژرا
بە گوێرەی زانیارییەكان والی داعش لە دیالە لەلایەن چەكدارێكەوە لە رێگەی بۆمبێكی چێنراو كوژرا.

میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی دانراو لە باکووری پارێزگای سەڵاحەدین والی داعش لە دیالە بە ناوی ئەبو تەڵحەی ئەنساری کوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند چەکدارێکی نەناسراو بۆمبێکی دانراویان لە نێو ئۆتۆمبێلی والی داعش لە دیالە دانا بوو لە کاتی چوونی بۆ شارەدێی عەلەم تەقیوەتەوە و خۆی و یەکێک لە یاریدەدەرەکانی کوژران
K24-
Top