ئه‌م سێ هۆكاره ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵی خاوكردووه‌ته‌وه
له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی میدیاكاندا كه رایانگه‌یاندبوو ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ به هۆكارێكی نادیار راوه‌ستاوه،ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی فیرقه‌ی دووه‌می ئاڵتوونی گوتی" ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رانه‌وه‌ستاوه و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی هێواش به رێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه سێ هۆكاره،یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ده‌مانه‌وێت پارێزگاری له ژێرخانی شاره‌كه بكه‌ین و دووه‌میان به‌هۆی بوونی خه‌ڵكی سڤیله له ناو شاره‌كه‌دا و ده‌مانه‌وێت ژیانیان بپارێزین،سێیه‌م هۆكاریش پاراستنی موڵك و ماڵی گشتییه،چونكه داعش خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه‌ی ناچار كردووه ببنه قه‌ڵغانی مرۆیی بۆ چه‌كداره‌كانی.
ساعدی هه‌روه‌ها گوتی"یه‌كه سه‌ربازییه مه‌یدانییه‌كان پلانی ته‌كتیكیش په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی چه‌كدارانی داعش بكه‌ن به تایبه‌تی ئه‌و چه‌كدارانه‌یان كه خۆیان شاردووه‌ته‌وه و له ناكاو له مه‌ودایه‌كی نزیكدا رووبه‌رووی هێزه هێراقییه‌كان ده‌بنه‌وه و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ئاراسته‌ی پێشڕه‌ویی هێزه‌كان ده‌كه‌ن،هه‌ر بۆیه زۆر جار بۆ رێگه‌گرتن له‌و پلانانه‌ی داعش رێگاكان ده‌بڕین و ناوچه رزگاركراوه‌كان داده‌بڕین بۆ ئه‌وه‌ی بیانپارێزین.
K24-
