عێراق.. پاسەوانێکی باڵیۆزی سوید لە ئەنجومەنی وەزیران گوللەیەک لەخۆی دەدات
رۆژی یەکشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2016، ئانیکا مۆڵن هێلگرێن، باڵیۆزی سوید لە عێراق هاوشانی ژمارەیەک باڵیۆزی وـڵاتان لە عێراق، سەردانی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی کرد بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش لەگەڵ مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران.
یەکێک لە پاسەوانەکانی ئانیکا میڵن هێلگرێن لە ناو باڵەخانەکەدا گوللەیەکی لەدەست دەرچوو و بەر رانی خۆی کەوت، دوای چارەسەری سەرەتایی، گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی شاری بەغدا.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی عێراق، باڵیۆز و شاندە بیانییەکان پاسەوانی تایبەتیان هەیە و لەگەڵ خۆیان بە چەکەوە دەیانبەنە کۆڕ و کۆبوونەوە فەرمییەکانیش.
ئانیکا مۆڵن هێلگرێن
باسنيوز
