دوو گەڕەکی دیکەی مووسڵ کۆنتڕۆڵکرانەوە

 دوو گەڕەکی دیکەی مووسڵ کۆنتڕۆڵکرانەوە
سوپای عێراق رایگەیاند، ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراقی و چەند یەکەیەکی سوپا توانییان ھەردوو گەڕەکی ئۆربەجیە و قادسیەی دووەم لە بەری رۆژھەڵاتی مووسڵ کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و گەمارۆی گەرەکی عەدەنیشییان داوە.

لە راگەیەنراوێکی سوپادا ھاتووە، ھێزەکانی دژە تیرۆر، بە پاڵپشتی فڕۆکەی ھاوپەیمانان و ھێزی ئاسمانی عێراقی، 9 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی داعشییان تەقاندوەتەوە.

شەڕو پێکدادانی سەخت و شەڕی کۆڵان بە کۆڵانیش بەردەوامە.

ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ لە 17/10/2016 دەستیپێكرد، ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق توانیویانە چەندین ناوچەی بەرفراوان لە دەستی داعش رزگاربكەن.









K24
Top