دژه تیرۆر پێشڕه‌وی زیاتر ده‌كات
هێزی دژه تیرۆری عێراق له هه‌فته‌ی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ هێڵه به‌رگرییه‌كانی داعشی بۆ چوونه ناو شار تێك‌شكاند، سه‌رباری به‌رگرییه‌كی توندی داعش به به‌كارهێنانی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی و نیشانه‌شكێن.
دژه تیرۆری عێراق پێشه‌نگی هاوپه‌یمانی پان و به‌رینی 100 هه‌زار چه‌كدار بۆ وه‌رده‌رنانی هه‌زاران چه‌كدارانی داعش له موسڵ دووه‌م شاری گه‌وره‌ی عێراق ده‌كات.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له ماوه‌ی 13 ساڵی رابردوو به گه‌وره‌ترین شه‌ڕی عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت له وه‌ته‌ی ئه‌مریكا له ساڵی 2003 بۆ روخانی رژێمی سه‌دام هێرشی كرده سه‌ر عێراق.
پێشڕه‌وی دژه تیرۆری عێراق له به‌ری چه‌پی موسڵ و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی له كاتێكدایه كه هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵات و حه‌شدی شه‌عبی له رۆژئاوای موسڵ ناوچه‌یه‌كی زۆریان كۆنترۆڵ كردووه.
گوته‌بێژی هێزه‌كانی دژه تیرۆر به رویته‌رز رایگه‌یاند هێزه‌كانیان چوونه ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی قادسیه و سانیه له لێواری باكووری شاری موسڵ و گه‌ڕه‌كی سه‌باح نهعمانییان كۆنترۆڵ كردووه.
گوتیشی به‌ره‌وڕووی به‌رگرییه‌كی قورسی دوژمن بووینه‌ته‌وه، كه داعش هه‌وڵی ئاسته‌نگ كردنی پێشڕه‌وییه‌كانمان ده‌دات و به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون رووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی سه‌خت بووینه‌ته‌وه كه به بوونی هاووڵاتیانی سڤیل شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێزه‌كانمان بۆ ئه‌م جۆره شه‌ڕه، مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری هێزه‌كانی عێراقی و پێشمه‌رگه و پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیپێكرد و هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق تا ئێستا چه‌ندین گه‌ڕه‌كیان له به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كردووه.
k24-
