سه‌ركرده‌یه‌كی داعش كه پلاندانه‌رى هێرشه‌كانى خورماتوو بوو كوژرا
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كه‌ى كه‌ركووك به ماڵپه‌رى حه‌شدى شه‌عبى ڕاگه‌یاند :" ئه‌بو ده‌حام عێراقی، كه یه‌كێكه له هاوكاره نزیكه‌كانى ئه‌میرى ویلایه‌تى كه‌ركووكى سه‌ر به داعش، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌ى متێبجه له نێوان دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك، كوژرا".
سه‌رچاوه‌كه، باسى له‌وه‌ش كرد، كه كوژراوه‌كه، به‌ده‌سته ڕاستى ئه‌میرى ویلایه‌تى كه‌ركووك داده‌نرا و پلاندانه‌رى زۆرێك له هێرشه تیرۆریستییه‌كانى ناوچه‌كه بوو، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ى فه‌تحه و خورماتوو".
دوێنى فه‌رماندى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله، كوژرانى 25 چه‌كدارى سه‌ر به‌ڕێكخراوى داعش له ناوچه‌ى متێبجه، ڕا گه‌یاند.
باسنيوز
