سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی: هێزه عێراقییه‌كان چوونه ناو گه‌ڕێكی دیكه‌ی موسڵ
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، چڕی پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعش له گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی دوو له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ كه‌می كردوه، وتیشی، ده‌زگای دژه‌تیرۆر به قوڵی پێشڕه‌وییان بۆ ناو ئه‌و گه‌ڕه‌كه كردوه.
پێشتر فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ی "ئه‌ی نه‌ینه‌وا وا هاتین" فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی دژه تیرۆر چوونه ناو گه‌ڕه‌كی قادسیه و به‌كر له به‌ری چه‌پی موسڵ.
وتیشی، یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له‌كاتی پێشڕه‌وییه‌كانیاندا ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان ته‌قاندۆته‌وه، وتیشی، هێزه‌كانمان شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن.
فه‌ریق یاره‌ڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تاكو ئێستا پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
Payamner-
