بەرپرسی نوێی جەنگیی داعش لە مووسڵ کوژرا
بەپێی بەیاننامەیەکی شانەی جەنگیی عێراق، خالید ئەلمیتویتی، بەرپرسەی دەستەی جەنگیی داعش لە مووسڵ رۆژی پێنجشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2016 کوژراوە.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، خالید ئەلمیتویتی لەلایەن سەربازانی فیرقەی زرێپۆشی سوپای عێراقییەوە کوژراو.
ئەلمیتویتی ماوەیەکی کەمە وەک بەرپرسی جەنگیی داعش لە مووسڵ دوای کوژرانی حامد ئەلمەکنیی ناسراو بە ئەبی عائیشە ئەلبەبلاوی، دەست بەکار بووە.
لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
باسنيوز
