ئێران داوا دەکات ڤیزەی نێوان ئێران و عێراق نەمێنێت

ئێران داوا دەکات ڤیزەی نێوان ئێران و عێراق نەمێنێت
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، حەسەن قەشقاوی، رایگەیاند: سێ ساڵ لەمەوبەر داوایان لە عێراق کردووە ڤێزەی هاتوچۆی گەشتیاران لە نێوان دووڵاتدا نەمێنێت.



حەسەن قەشقاوی گوتی: لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە داوا لە برایانی عێراقی دەکەین ڤیزەی گەشتیاران لە نێوان عێراق و ئێراندا هەڵبگیرێت، بەڵام ئەوان قبووڵیان نەکردووە.

قەشقاوی گوتی: ئێمە نامانهەوێت ڤیزەی ئەم گەشتیارانە تەنیا لە وادەی چلەی ئیمام حوسێندا هەڵبگیرێت، بەڵکوو بەدرێژایی ساڵ داوای ڤیزە لە گەشتیارانی دوو وڵات نەکرێت.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، هەروها گوتی: ئێستا ٣٦ ئێرانی بە تاوانی پەڕینەوەی نایاسایی لە سنووری ئێران و عێراقەوە لە زیندان دان.
Payamner-
Top