رافیدەین ناوی ژمارەیەک سوودمەندی پێشینە 10 ملیۆنییەکە بڵاو دەکاتەوە

 رافیدەین ناوی ژمارەیەک سوودمەندی پێشینە 10 ملیۆنییەکە بڵاو دەکاتەوە
بانکی رافیدەین ناوی ژمارەیەک فەرمانبەری سوودمەند لە وەرگرتنی پێشینە (سولفە) 10 ملیۆن دینارییەکە بڵاو دەکاتەوە.

بانکی رافیدەین لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی پیشەسازی و کانزاکان، نەوت و پەروەردە و دیوانی وەقفی سوننی بڵاو کردووەتەوە، کە بەڕێوەبەرایەتیی بانکەکە رەزامەندیی داوە لەسەر پێدانی 10 ملیۆن دینار وەک قەرزی پێشینە پێیان.

هەروەک بانکەکە بڵاوی کردووەتەوە، رەزامەندیی لەسەر پێدانی پێشینەکە بە 177 فەرمانبەری وەزارەتی نەوت، 23 فەرمانبەری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان، 105 فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردە و 34 فەرمانبەری دیوانی وەقفی سوننی، داوە.

پێشتر بانکی رافیدەین رایگەیاندبوو، کە دوای رەزامەندیی وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیاری داوە بە چەند مەرجێک پێشینەیەکی 10 ملیۆن دیناری بداتە فەرمانبەرانی عێراق، بە فەرمانبەرانی پارێزگای کەرکووکیشەوە.

هەروەها عەبدولقادر محەمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، حکوومەتی عێراقی رەزامەندیی نیشان داوە لەسەر پێدانی قەرز بە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و لارییان نییە، بەڵام کێشە لەسەر میکانزمی گەڕانەوەی قەرزەکان ھەیە.













باسنيوز
Top