عه‌بادى: دواى داعش پلانمان داناوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پارێزگاى نه‌ینه‌وا
سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پلانمان داناوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى نه‌ینه‌وا له دواى داعش،
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ دواى دانیشتنى ئاسایی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاىگه‌یاند : بۆ قۆناغى دواى داعش پلانمان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پارێزگاى نه‌ینه‌وا و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووریاش هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنى سنووره‌كان و له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ئه‌وولاته بكات، نه‌ك گرووپه چه‌كداره‌كان.
له‌باره‌ى بوونى ئه‌و هێزه توركییه‌ی كه له نزیك باشیكه، عه‌بادى گوتی: توركیا ده‌یه‌وێت كێشه ناوخۆییه‌كانى خۆى هه‌نارده‌ى عێراق بكات.
ده‌رباره‌ی بوودجه‌ى گشتى عێراقیش عه‌بادی گوتى : هه‌وڵ ده‌ده‌ین داهاته‌كان زیادبكه‌ین و خه‌رجییه‌كانیش كه‌م بكه‌ینه‌وه.
Payamner-
