دوای ئازادکرانی، هاوڵاتیان روو لە کانیاوەکانی حەمام عەلیل دەکەن

دوای ئازادکرانی، هاوڵاتیان روو لە کانیاوەکانی حەمام عەلیل دەکەن
بۆ یەکەمجار دوای ئازادکردنی ناوچەی حەمام عەلیل لە دەستی داعش، ژمارەیەک هاووڵاتی ئەو ناوچەیە روو لەو دوو کانیاوە کانزاییەی دەکەن کە بۆ چارەسەری چەند نەخۆشییەکی پێست بەکاردێت.

سیداد لەشکری پەیامنێری رووداو دەچێتە ئەو ناوچەیەی دوو کانیاوە بەناوبانگەکەی لێیە و رایدەگەیەنێت هاوڵاتییان و ئەو سەربازە عیراقییانەی کە بەشدارییان لە ئازادکردنی ناوچەکە کردبوو، روویان لە حەمام عەلیل کردووە تاکو خۆیان لەنێو ئاوە گۆگردییەکەدا بشۆن و سوودی تەندروستی لێوەرگرن.

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئاوی حەمام عەلیل پشکنینی تایبەتی بۆ کراوە و دەرکەوتووە رێژەی گۆگرد تێیدا لەسەرووی رێژەی ئاسایی ئاوێکی ئاساییە، لە ئاوی ئاساییدا رێژەی گۆگرد کەمتر لە 250 ملیگرام لە لیترێکدایە، بەڵام لە ئاوی حەمام عەلیل ئەو رێژەیە دەگاتە زیاتر لە 600 ملیگرام لە لیترێکدا، ئەمەش وایکردووە ئاوەکە بۆ چارسەری هەندێک جۆری جیاوازی هەستیاری پێست و چەند نەخۆشییەکی دیکە بەکاربێت.

ئەوانەی لەنێو کانیاوەکانی حەمام عەلیل بوون بە سیداد لەشکری پەیامنێری رووداویان راگەیاند، داعش لەماوەی دەسەڵاتی دووساڵەیدا رێگەی نەدەدان سوود لەو ئاوە وەربگرن.پ
RUDAW -
Top