فه‌رمانده‌يى گشتيى زانيارى ره‌سمى له‌باره‌ى رزگاركردنى باشيك بڵاو ده‌كاته‌وه
ده‌قى راگهيهندراوهكه:
له كاتژمێر 06:00ى رۆژى 7ى نۆڤه‌مبه‌رى 2016، هێزى پێشمه‌رگه له سێ قۆڵه‌وه هێرشێكى بهرقراوانيان ده‌ستپێكرد، بۆ راماڵينى تيرۆريستانى داعش له شارۆچكه‌ى باشيك ئه‌مه‌ش دواى پرۆسه سه‌ركه‌وتووه‌كانى پێشتره كه له سێ هه‌فته‌ى رابردوودا له ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ر ئه‌نجامدراوه.
تا كاتژمێر 17:00ى هه‌مان رۆژ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه توانييان له هه‌ر سێ قۆڵه‌وه بچنه ناو شارۆكه‌ى باشيك و ده‌ست بكه‌ن به پاككردنه‌وه‌ى ماڵ به ماڵى شارۆچكه‌كه له تيرۆريستان.
له‌و ئۆپراسيۆنه‌دا كه هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان 14 هێرشى ئاسمانيان ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو ته‌قێنرايه‌وه.
ميدياى ناوخۆيى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه ئۆپراسيۆنهكهيان رووماڵكرد.
k24 -
