تەرمی 100 كەسی سەربڕاو لە كۆلیژی كشتوكاڵی حەمام عەلیل دەدۆزرێتەوە

تەرمی 100 كەسی سەربڕاو لە كۆلیژی كشتوكاڵی حەمام عەلیل دەدۆزرێتەوە

هێزەكانی عێراق تەرمی 100 كەسیان لە كۆلیژی كشتوكاڵی حەمام عەلیل دۆزیەوە، كە سەریان بڕاوە.


شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراقی بە ئاژانسی دەنگوباسی غەدپرێسی راگەیاندووە كە هێزەكانی عێراقی تەرمی 100 هاووڵاتی سڤیلیان لە كۆلێژی كشتوكاڵی حەمام عەلیل دۆزیوەتەوە كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژراون، بەتۆمەتی ئەوەی سیخورییان بۆ هێزە ئەمنییەكان كردووە.


هاوكات شانەی راگەیاندنی جەنگی ئاماژەی بەوەش كردەوە كە دوای دۆزینەوەی تەرمەكان لایەنەكانی پەیوەندار ئاگادار كراونەتەوە و بۆ ئەو مەبەستە لایەنی پەیوەندیدار تیمێكی تایبەتمەندی رەوانەی ئەو شوێنە كردووە.
bas news -
Top