شەڕی ره‌قه ده‌ستیپێكرد
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌قه‌یان راگه‌یاند.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌ڕی ره‌قه به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌یی فورات رۆژی شه‌ممه ده‌ستیپێكردووه و ژووری ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی شه‌ڕه‌كه پێكهێنراوه.
جیهان شیخ ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌یی فورات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ناحیه‌ی عه‌ین عیسا فورات رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌قه له چه‌كدارانی داعش شه‌وی شه‌ممه 5 تشرینی دووه‌می 2016 ده‌ستیپێكردووه و ژووری چالاكی به‌ناوی تووڕه‌یی فورات بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆن پێكهێنراوه.
گوتیشی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێكهاتوو له كورد، عه‌ره‌ب و توركمان به به‌شداری چالاكی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شاری ره‌قه رزگار ده‌كه‌ن.
داواشی له‌و هێزانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی كرد كه به‌هۆی داعشه‌وه رووبه‌ڕووی زیان بوونه، به پشتگیری لوجستی، مه‌عنه‌وی و سیاسی به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌قه بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوا له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و یارمه‌تیده‌ر كرد ئه‌ركی مرۆیی خۆی له‌باره‌ی خه‌ڵكی ره‌قه جیبه‌جێ بكه‌ن.
له كۆتاییشدا داوا له دانیشتوانی ره‌قه ده‌كات خۆیان له باره‌گه‌كانی داعش دوور بگرن كه ده‌بنه ئامانجی هێزه‌كانیان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا داوای كرد ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌ستپێبكرێت.
وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داواكارییه‌كی توركیا بۆ پاش خستنی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی شاری ره‌قه له سوریا ره‌ت كرده‌وه و گوتی به پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانراوه به‌ڕێوه ده‌چێت.
توركیا پێشتر داوای راگرتنی ئۆپه‌راسیۆن ره‌قه كردبوو تا ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی نزیك له خۆی له چوارچێوه‌ی قه‌ڵغانی فورات بۆ به‌شداریكردنی له شه‌ڕی ره‌قه ئاماده ده‌كات.
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند هێزه‌كانی سوریای دیموكرات تاكه هێزن كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌توانن به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه‌دا بكه‌ن.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌قه له‌م هێزانه پێكهاتووه:
یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه، لیوای ههڵۆكانی ره‌قه، لیوای رزگاری، لیوای شه‌هیدانی ره‌قه، كه‌تیبه‌ی شه‌هیدانی حه‌مام توركمان، لیوای رزگاری ره‌قه، لیوای شۆڕشگێرانی گرێ سپی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی سریانی.
k24-
