شه‌ڕی كوڵان به كوڵان له موسڵ ده‌ستیپێكرد
شه‌ڕی ناو كوڵان پاش ئه‌وه روویدا كه سوپا هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی ساده عه‌وزیه له به‌شی چه‌پی شاری موسڵ.
به گوته‌ی شایه‌دحاڵان، چه‌كدارانی داعش ماڵی هاووڵاتیان بۆ هاوێشتنی رۆكێت به‌ره‌و هێزه‌كانی عێراقی به‌كار دێنن و هێشتا له باره‌ی ژماره‌ی قوربانیانی سڤیل هیچ راپۆرتێك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه چه‌كدارانی داعش به هه‌زاران خێزان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار دێنن و ده‌ستیان به كوشتنی به‌رفراوانی ئه‌ندامانی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌منی كردووه، له ترسی ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له كۆتاییه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌م دایه و هێزه‌كانی عێراقی نییه‌تی كۆنترۆڵكردنی 40 گه‌ڕه‌ك له لای چه‌پی موسڵ هه‌یه و تا ئێستا حه‌وت گهڕهكییان رزگاركردووه و پاشان به‌ره‌و لای راستی رووباری دیجله ده‌جوڵێن كه شاره‌كه به دوو به‌شی چه‌پ و راست دابه‌ش كردووه.
K24
