دوو تەقینەوە لە سەلاحەدین ڕوویاندا

دوو تەقینەوە لە سەلاحەدین ڕوویاندا
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ڕایگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ دوو تەقینەوە لە بەردەم نەخۆشخانەى گشتى سامەڕا لە پارێزگاى سەلاحەدین ڕوویاندا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ى تشرینى دووەمى ٢٠١٦ ڕایگەیاند، "یەکێک لە تەقینەوەکان لەدەروازەى تکریتى ناوەندى پارێزگاى سەلاحەدین و ئەوى تریشیان لەبەردەم نەخۆشخانەى گشتى سامەڕا ڕوویداوە".

هەروەها وتى، "هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکانیش ئاماژەیان بۆ مەترسى بونى ئۆتۆمبیلى بۆمڕێژکراوى تر کردووە لە شارەکەدا".

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ئەوەشى وت "هەتا ئێستا زەرەر و زیانەکانى نەزاندراوە و تیمەکانى پۆلیس و فریاکەوتن سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن".
Top