پنتاگۆن: سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە لە ئەفغانستان کوژرا

 پنتاگۆن: سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە لە ئەفغانستان کوژرا
بەشی فارسیی تۆمڕی میدیایی بی بی سی بڵاوی کردووەتەوە، بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا (پنتاگۆن) فارۆق ئەلقەحتانی، یەکێک لە ڕێبەران و سەرکردە باڵاکانی قاعیدە لەهەرێمی (کونار)ی ئەفغانستان لە ئەنجامی هێرشێکدا کوژراوە.



ئەلقەحتانی کە لەدایکبووی سعوودیەیە، لە مانگی فێڤریەی ساڵی رابردووەوە کەتوبووە ناو لیستەی ڕەشی "تیرۆریستی"ی ئەمەریکاوە.



بەپێی زانیارییەکانی پێنتاگۆن ئەلقەحتانی یەکێک لە داڕێژەرانی هێرسەکان لەدژی ئەمەریکا لەناو قاعیدە بووە.



گوتەبێژێکی قاعیدە وێرای پشتڕاستکردنەوەیئەم هەواڵە ئاشکرای کردووە کە ئەلقەحتانی لەگەڵ 15 چەکداری دیکەی ئەلقاعیدە لە هەرێمی کونار لە ڕۆژهەلاتی ئەفغانستان کوژراون.







باسنيوز
Top