سوپای عێراق گەیشتە ناو گەڕەكی ئینتیسار

سوپای عێراق گەیشتە ناو گەڕەكی ئینتیسار
ھێزە عێراقییەكان بەردەوام لە پێشڕەویدان بۆ رزگاركردنی مووسڵ لە دەستی چەكدارانی داعش، لە باشووری رۆژھەڵاتی مووسڵ سوپای عێراق گەیشتە ناو گەڕەكی ئینتیسار.

سوپای عێراق لە چەند لایەكەوە چووەتە ناوشاری مووسڵ و ژمارەیەك گەڕەكیان لە شارەكە كۆنتڕۆڵكردوەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكان ئێستا گەیشتونەتە ناو گەڕەكی ئینتیسار و ھێزە عێراقییەكان بەردەوامن لە پێشڕەویكردن بۆ ناوەندی مووسڵ.

ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی مووسڵ لە 17 مانگی رابردوو دەستیپێكرد و ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق چەندین ناوچەی بەرفراوانیان لە جەنگ داعش رزگاركردووە.






K24
Top