فه‌رمانده‌یه‌ك: بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌عاتی سفر ده‌كه‌ین

فه‌رمانده‌یه‌ك: بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ چاوه‌ڕوانی سه‌عاتی سفر ده‌كه‌ین
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌، چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌روی خۆیان ده‌كه‌ن، چونكه‌ ده‌بێت ڕێككه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه‌ بكرێت.

حوسێن یه‌زدانپه‌نا، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ محیوه‌ری قه‌ڵای ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "تا حه‌ویجه‌ ئازاد نه‌كرێته‌وه‌ شاری كه‌ركووك به‌ ته‌واوه‌تی ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت، بۆیه‌ ده‌بێت حه‌ویجه‌ ئازاد بكرێته‌وه‌".

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه‌: "بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌، ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت و گرنگه‌ ئه‌و شاره‌ له‌ده‌ست داعش ده‌ربهێنرێت".
گوتیشی: "داعش له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان شكستی هێناوه‌ و بۆ بڕیاریدانیش له‌سه‌ر ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌، چاوه‌ڕوانی سه‌عاتی سفر ده‌كه‌ین".




bas
Top