چیرۆكه‌كانی حكومڕانی داعش مه‌ینه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی یه‌كه‌م گه‌ڕه‌كی ئازادكراوی موسڵ
خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی گۆگجه‌لی به‌لێشاو به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ ده‌ڕۆن، به‌هۆی بۆردومان‌و مه‌ترسی تۆڵه‌كردنه‌وه چیتر هه‌ست به‌ئاسایش ناكه‌ن له‌ماڵه‌كانی خۆیاندا بۆیه به‌هه‌ڵدانی ئاڵای سپی، نیه‌تپاكیی خۆیان به‌رانبه‌ر هێزه عیراقیه‌كان نیشانده‌ده‌ن.
تانكێكی هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌نێو گه‌ڕه‌كی گۆگجه‌لی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ
دوای شه‌ڕێكی توندی كۆڵان به‌كۆڵان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، دوێنێ چوارشه‌ممه هێزه عیراقییه‌كان توانییان گۆگجه‌لی وه‌كو یه‌كه‌م گه‌ڕه‌كی شاره‌كه كۆنتڕۆڵبكه‌ن، ئه‌وه‌ش دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌دوو هه‌فته به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی موسڵدا.
یه‌كێك له‌و هاوڵاتییانه‌ی له‌گه‌ڵ ئازادكردنی گۆگجه‌لی ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌جێهیشتبوو، هێشتا ریشی درێژ‌و پانتۆڵه‌كه‌ی به‌كورتی هێشتبووه‌وه كه دوو ساڵ لهمهوبهرو له‌ژێر فشاری داعش ئه‌نجامیدابوو.
ئه‌و هاوڵاتییه بۆ خه‌ندان باسی له‌وه‌كرد كه هیچ كه‌سێك بۆی نه‌بووه له‌ماوه‌ی حوكمڕانی داعش ریشی بتاشێتو پانتۆڵی درێژبێت، "منیش به‌هۆی ئه‌وانه ریشم هێشته‌وه‌و پانتۆڵم كورت‌و سمێڵم ته‌نك كردووه".
له‌گه‌ڵ ده‌رچونیان له‌مه‌ترسی داعش، زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناوچه ئازادكراوه‌كان ده‌چنه‌وه سه‌ر ئه‌و كار‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كه قه‌ده‌غه‌ی كردبوو، ئه‌وان هه‌رزوو ریشه درێژه‌كانیان لادهبهنو جگه‌ره ده‌كێشن.
هاوڵاتیه‌كه‌ی گۆگجه‌لی كه له‌گه‌ڵ سه‌دان كه‌سی تر ده‌یویست پاش پشكنینی له‌هێزه ئه‌منیه‌كان بچێته ناوچه‌كانی دوور له‌شه‌ڕ، ده‌ڵێت ئێستاش دۆخی ژیانیان زۆر خراپه، خه‌ڵكێكی زۆر برسی‌و ماندوون، نازانن بۆ كوێ برۆن چونكه له‌ماڵه‌كانیان مه‌ترسی بۆردومان هه‌یه له‌كاتێكدا داوایان لێده‌كرێت بمێننه‌وه.
ئاواره‌یه‌كی كورد باسی ژیانی خۆیان ده‌كات له‌ژێر ده‌ستی داعش
داعش غه‌رامه‌ی بۆ زۆر شت دانابوو، وه‌كو خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌پاره‌ش سزا نه‌بوایه ئه‌وا توندوتیژییان به‌رانبه‌ر ده‌كرا له‌به‌رانبه‌ر تاشینی ریش یان جگه‌ره‌كێشان یاخود ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك به‌دڵی ئه‌وان نه‌بوایه.
به‌پێی راپۆرتێكی گاردیان-ی به‌ریتانی، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی ڕابردودا به سه‌دان مه‌ده‌نی برسی‌و ماندوو له‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌شاری موسڵه‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی عیراق هه‌ڵهاتوون.
گاردیان له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه "خێزانه ماندوو و برسییه‌كان به‌درێژایی ڕێگای موسڵ ڕێگادهبڕن، هه‌ندێكیان منداڵی ساوا و كه‌سوكاری پیری خۆیان له‌گه‌ڵدایه كه له‌سه‌ر كورسی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌ڕۆن".
"زۆربه‌ی ئافره‌تان ده‌موچاوی خۆیان به‌نیقاب داپۆشیوه، هه‌ندێك له‌پیاوان جلی وه‌رزشی كورت‌و ڕیشی درێژیان هه‌یه كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه سه‌پێنراوه".
داعش له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری موسڵ‌و چه‌ندین ناوچه‌ی تر له‌پارێزگاكانی عیراق له‌ناوه‌ڕاستی 2014دا، كه‌وته كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌چه‌ندین شێوازی دڕندانه‌و سه‌ربڕین، دواتر وێنه‌و ڤیدیۆی كرده‌وه‌كانیشی بڵاوكرده‌وه، جگه له‌و رێوشوێنه قورسانه‌ی به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كاندا سه‌پاندی.
ئاواره‌بونی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی گۆگجه‌لی دوای ئازادبونی
ئه‌حمه‌د، ته‌مه‌ن 56 ساڵ كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان ڕۆیشتووه بهگاردیانی راگه‌یاندووه "هه‌موو كه‌س هه‌ڵدێت، پێمان وتراوه كه ماڵه‌كانمان به‌جێبهێڵین به‌هۆی بۆمبارانه‌وه. بۆردومانی به‌رده‌وام هه‌بوو".
ئه‌و كه هاوینی 2014 توانیبووی كه‌سوكاری خۆی بۆ ناوچه ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، خۆی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا گیریخواردبوو، ده‌ڵێت "داعش سه‌ركوتكار بوو، ئه‌وان خه‌ڵكیان به‌به‌رچاوی خۆمه‌وه كوشت".
دوای ئه‌و پێشڕه‌ویه به‌په‌له‌یه‌ی له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانیدا كردی، داعش له‌دووساڵی رابردوودا كه‌وته پاشه‌كشه‌و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی له‌ده‌ستدا به‌تایبه‌ت له‌عیراق‌و سوریا، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقیه‌كان به‌پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
مولازم مونته‌زه‌ر له‌هێزه‌كانی دژه تیرۆری عیراق له‌گه‌ڕه‌كی گۆگجه‌لی جه‌ختیكرده‌وه "ئێمه گۆگجهلیمان پاككردۆته‌وه به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر داعشمان نه‌كوشتووه چونكه ڕه‌نگه به‌ره‌و سوریا ڕایانكردبێت، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ده‌چینه ناوجه‌رگه‌ی شاری موسڵ".
ئاواره‌بونی دانیشتوانی گۆگجه‌لی دوای ئازادبونی
به‌پێی داتاكانی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی (IOM)، له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی موسڵه‌وه نزیكه‌ی 21 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون، به‌ڵام به‌هه‌زاران گوندنشین كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌وه له‌كاتی كشانه‌وه‌دا وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارهێنراون له‌و ئاماره‌دا هه‌ژمار نه‌كراوه.
17ی مانگی رابردوو، پرۆسه‌ی فراوانی هێزی پێشمه‌رگه لهخازرو به‌هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی سوپای عێراق لهگوێڕو گه‌یاره‌وه ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌می ئازادكردنی موسڵ؛ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراق كه له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014ه‌وه كه‌وتۆته ده‌ست داعش.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵه‌وه پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌كان به‌پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌یان گوندیان له‌چه‌كدارانی داعش پاككردۆتهوهو گه‌یشتوونه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌روازه‌ی موسڵ.
xandan -
