فەرماندەیەک: پەیامەکەی بەغدادی نیشانەی کەوتنی مووسڵە

 فەرماندەیەک: پەیامەکەی بەغدادی نیشانەی کەوتنی مووسڵە
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، ئازادکردنەوەی مووسڵ زۆر ناخایەنێت و پەیامەکەی سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش نیشانەی نزیکبوونەوەی کەوتنی مووسڵە.



میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، لەو تۆمارە دەنگییە کە زیاتر لە 30 دەقیقە دەبێت و دامەزراوەی (فرقان)ی سەر بە داعش بڵاوی کردووەتەوە، ئەبوبەکر بەغدادی، بۆ یەکەمجار لە دوای دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ لە 17\10\2016ەوە، قسەی بۆ چەکدارانی کردووە و باسی باوردۆخی ناو مووسڵ و ناوچەکەی کردووە، لەم بارەوە، حەمید ئافەندی، بەرپرسی محیوەری باشیک راگەیاند: دوای چەند ساڵ لە بێ دەنگ بوون دواجار سەرۆکی رێکخراوی تیرۆرستی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە کە کاتی پەیامەکەی هاوکاتە لەگەڵ ئازادکردنەوەی چەند گەڕەکێکی شاری مووسڵ و ئێستاش داعش لە بەرەی پێشمەرگە لەسەر جەم میحوەرەکان شکستی هێناوە، گوتی: "داعش تووشی داڕمانی دەروونی و پاشەکشەهاتوون، بە جۆرێک پەیامەکەی بەغدادی نیشانەی نزیک بوونەوەی کەوتنی شاری مووسڵە و ناگاتە 15 ڕۆژی دیکە مووسڵ ئازاد دەبێتەوە".


ئەوەشی خستەروو: ئەمیری رێکخراوی تیرۆرستی داعش توانای هێرشی کردنی نەماوە، ناشتوانن بەرەیەکی فراوانی جەنگ لەگەڵ پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بکەنەوە، بۆیە چاریان ناچارە یان دەبێت بکوژرێن یان دەبێت رابەن.






باسنیوز
Top