نه‌هله هه‌بابی: داعش زیاتر له 400 ژنی توركمان و ئێزدی له ته‌له‌عفه‌ر به بارمته گرتووه
نه‌هله هه‌بابی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نوێنه‌ری توركمانه‌كان، ڕایگه‌یاند: "داعش به سه‌دان ئافره‌تی له پێكهاته توركمانی و ئێزیدییه‌كان له شارۆچكه‌ی ته‌لعه‌فه‌ری خۆرئاوای مووسڵ گرتووه، بۆیه پێویسته هێرشی پێشوه‌خته له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان، دژه تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی بكرێت، پێش ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌ست پێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه ڕزگار بكرێن".
نوێنه‌ری پێكهاته توركمانه‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: داعش ده‌یه‌وێت ئه‌و ئافره‌تانه وه‌ك بارمته به‌رامبه‌ر هێزی هاوپه‌یمانان به‌كاری بێنێت كه ژماره‌یان 400 كه‌س ده‌بێ و دواتر هه‌موویان له سێداره ده‌دات".
باس‌نیوز
