دوای ئازادی مووسڵ ئەگەری ڕێككەوتنی نوێ هەیە
جێگری سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتیی كوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەدات كە دوای ئازادكردنەوەی مووسڵ، ئەگەری ڕێككەوتنی نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدا دەكرێت.
د.تاریق گەردی، جێگری سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتیی كوردستان، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "چاوەڕوان دەكرێت دوای ئازادكردنەوەی مووسڵ ڕێككەوتنی نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدا بێتە ئاراوە".
جێگری سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتیی كوردستان، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "بودجەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ڕێككەتنی هەولێرو بەغدا نییە، بۆیە داوادەكەین كە پارەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕەوانەی كوردستان بكرێت و دەبێت بەغدا بۆ دەرخستنی نیاز پاكی خۆی ئەم هەنگاوە بكات".
گوتیشی: "هەولێر و بەغدا، لەسەر ئازادكردنەوەی مووسڵ رێككەوتون، بۆیە هەر هەوڵێك لەلایەن نووری مالیكیەوە بۆ دەست وەردانە كاروباری سەربازی و ئازادكردنەوەی مووسڵ هەبێت، ڕەت دەكرێتەوە، چونكە هیچ پۆستێكی سەربازی نییە".
باسنیوز
