حه‌یده‌ر عه‌بادى: ده‌مانه‌وێت به زووترین كات شه‌ڕى مۆسڵ كۆتایی بێت
دواى دانیشتنى ئاسایی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى، حه‌یده‌ر عه‌بادى، ڕای گه‌یاند، كه به‌نیازن به‌زووترین كات و كه‌مترین تێچووى مرۆیی و دارایی شه‌ڕى مۆسڵ كۆتایی پێبهێنن، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر توركیا ده‌ستدرێژى بكاته سه‌ر عێراق، وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه.
حه‌سده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، ڕای گه‌یاند :" ده‌ست وه‌رناده‌ینه كاروبارى هیچ وڵاتێكه‌وه، به‌ڵام به‌توندى هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كیش ده‌ده‌ینه‌وه ئه‌گره بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هه‌ندێك له سیاسییه‌كان، پڕوپاگه‌نده‌ى داعش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه‌شى به خیانه‌تكردن وه‌سف كرد.
عه‌بادى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ده‌یانه‌وێت شه‌ڕى موسڵ به‌زووترین كات كۆتایی پێبهێنن و به‌كه‌مترین تێچووى مرۆیی و دارایی.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه له خه‌ڵكانى تر زیاتر پرۆشن بۆ ته‌له‌عفه‌ر، گوتیشی :" مه‌ترسییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر عێراق به‌رده‌وامه".
Bas News-
