مانگی 10 خوێناوی‌ترین مانگ بوو له عێراق
ئه‌و ئاماره‌ش به به‌راورد به ئاماری مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری رابردوو، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه.
یۆنامی له راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی زۆربوونی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، نزیكه‌ی 1792 عێراقی گیانییان له‌ده‌ستداوه و 1358ی دیكه‌ش برینداربوونه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، یۆنامی ده‌ڵێت: "ژماره‌ی كوژراوانی هاووڵاتی سڤیل، گه‌یشتووه‌ته 1120 كه‌س و بریندارانیش گه‌یشتووه‌ته 1005 كه‌س".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یۆنامی، له مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر، 1003 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 1159 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، هۆكاری زیادبوونی ئه‌و ژمارانه‌ش له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان.
k24-
