ئه‌فسه‌رێكی دژه تیرۆر: گۆگجه‌لی به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ كراوه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1\11\2016، ڕائید عه‌لی موحسین، ئه‌فسه‌ری دژه تیرۆری عێراق ڕایگه‌یاند: "هێزه‌كانی عێراق به ته‌واوه‌تی ناوچه‌ی (گۆگجه‌لی)یان له ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ، كۆنتڕۆڵ كردووه‌ته‌وه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: "باڵاخانه‌ی ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی گه‌ڕه‌كی كه‌ڕامه كه پێشتر باڵاخانه‌ی كه‌ناڵی ئهلموسڵییه بووه، پاش پێكدادانێكی قورس له‌گه‌ڵ داعش، كۆنتڕۆڵ كراوه‌ته‌وه".
گوتیشی: ئێستا هێزه عێراقییه‌كان چوونه‌ته ناوچه‌ی (ئهلئینتساڕ) و پێكدادان له‌و گه‌ڕه‌كه له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه و له چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌می داهاتوودا كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و هێزه‌كانمان ئێستا گه‌ڕه‌كی كهڕامهیان به ته‌واوی گه‌مارۆ داوه".
شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ، له ڕێككهوتی 17/10/2016 ده‌ستی پێكردووه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق تا ئێستاكه به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌یان كۆنتڕۆڵ كردوه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
