پەرلەمانتارێکی کورد: سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کەوتووەتە ژێر کاریگەریی مالیکی
ئەمڕۆ سێشەممە 1\11\2016، ئیسلام حوسێن، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “خەریکە سەلیم جبووری، کۆوبونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە لاڕێدا دەبات، بە جۆرێک جبووری کۆنترۆڵی لەدەست داوە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە تێبینیی زۆریان لەسەر جبووری هەیە، بە جۆرێک “لەبەر خاتری مانەوەی خۆی لەسەر کورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کەوتووەتە ناو کوتلەی دەوڵەتی یاسا و گرووپی نووری مالیکییەوە و کار بۆ ئەوە دەکات کە مەرامی هەندێک لە مالیکییەکان جێبەجێ بکات".
باسنیوز
