حكوومه‌تى توركیا: ڕێگه ناده‌ین حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى شه‌ڕى موسڵ بكات
جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه ڕ‌ازى نابن حه‌شدى شه‌عبى بچنه ناو موسڵه‌وه و ڕێگه‌شیان پێناده‌ن، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه ده‌سته‌وه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر گۆڕأنكارییه‌كى مه‌زهه‌بى و ڕه‌گه‌زى له ته‌له‌عفه‌ر، ده‌سته‌وه‌ستان ڕاناوه‌ستن.
نو‌عمان كۆرتۆلمۆش، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا، ڕای گه‌یاند :" حه‌شدى شه‌عبى به‌شدارى شه‌ڕى موسڵ ناكات و ڕێگه‌ش ناده‌ین به‌شدارى بكه‌ن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه توركیا له شه‌ڕى ڕزگاركردنى موسڵ، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌كى مه‌زهه‌بى یان ڕه‌گه‌زى له ته‌له‌عفه‌ر، ده‌سته‌وه‌ستان ڕاناوه‌ستێت.
ماوه‌یه‌كه به‌هۆى بوونى هێزێكى توركی له نزیك به‌عشیقه، كێشه له‌نێوان توركیا و عێراق درووست بووه و لێدوانى دژ به یه‌ك گه‌شتووه‌ته ئاستى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌ردوو وڵات و هاوكات له چه‌ند بۆنه‌یه‌كیشدا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركیا، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانیان ناكشێننه‌وه له عێراق.
Bas News-
