بەوێنەوە... بۆردوومانی ئەمڕۆی هێزه‌كانی عێراق بۆ سەر موسڵ
ئەمڕۆ دووشەممە تۆپخانەکانی سه‌ر به سوپای عێراق له‌نێو شارۆچكه‌ی به‌رتله‌وه به‌رده‌وام بوون له تۆپبارانكردنی چه‌كدارانی داعش له‌نێو گەڕەکی گۆگجه‌لی شاری موسڵ كه یەکێکە لە گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌ره‌تای موسڵ و چه‌ند سەد مه‌ترێكی كه‌م له ناوەندی شاری موسڵه‌وه دووره.
تۆپه دوورهاوێژه‌كانی سوپای عێراق ئه‌مڕۆ تۆپبارانی چه‌كدارانی داعشیان كرد كه له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی دژه تیرۆر و سوپای عێراق بۆ گهڕهگهكانی سه‌ره‌تای موسڵ و به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی هێزەکانی دژه تیرۆر ئه‌و تۆپبارانانه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هەبووە له‌سه‌ر تێكشكاندنی چه‌كدارانی داعش.
Bas News-
