یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی سه‌ربازی له فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره نیشته‌وه
وه‌زاره‌ته‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سه‌رله‌به‌يانی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی سه‌ربازی له بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره نیشتووه‌ته‌وه دوای خستنه‌وه‌گه‌ڕی بنكه‌كه له‌لایه‌ن تیمه ته‌كنیكییه‌كانه‌وه له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئێستا بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنرێت كه ده‌بێته هۆی كورتكردنه‌وه‌ی رێگا‌و مه‌ودا بۆ فڕۆكه‌كانی به‌شدار له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ كه له 17 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێكردووه‌و تائێستا به‌رده‌وامه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له ته‌مموزی ئه‌مساڵدا كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره‌ی له‌باشوری موسڵ راگه‌یاند كه له‌ساڵی 2014 ه‌وه كه‌وتبووه ده‌ست داعش.
فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره كه پێشتر روخانی رژێمی سه‌دام له‌ساڵی 2003 به "فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی سه‌دام" ناسرابوو، ده‌كه‌وێته خۆرئاوای گه‌یاره به‌دوری 16 كم.
ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه له‌شه‌ڕی ئێران و عیراقدا له‌ساڵی 1980-1988 رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو بۆ سوپای عیراق و پێشكه‌وتوترین فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و كاته‌ی عیراق له جۆره‌كانی (میراج، میغ 23، میغ 25) له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه ده‌فڕین به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌شه‌ڕه‌كه.
فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا دروستكرا له‌لایه‌ن كۆمپانیا یوگسلافیییه‌كانه‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌كه جگه له‌وه‌ی سیاجێكی پته‌وی بۆ كراوه، له هه‌مانكاتدا به سیاجی سه‌وزایی له‌رێگه‌ی دانانی دره‌ختی گه‌وره‌وه ده‌وره‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانه‌وه به‌ئاسانی نه‌بینرێت و به‌نهێنی بمێنێته‌وه.
دوای روخانی رژێمی سه‌دام له‌ساڵی 2003 له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان به‌كارهێناو بورجی چاودێریان لێ جێگیركرد، تا ساڵی 2010 فڕۆكه‌خانه‌كه به‌ده‌ست ئه‌مریكییه‌كانه‌وه بوو، دواتر راده‌ستی عیراق كرایه‌وه.
له حوزه‌یرانی 2014 رێخراوی داعش توانی كۆنترۆڵی فڕۆكه‌خانه‌كه بكات به‌بێ به‌رگری، دوای كه‌وتنی سوپا له‌موسڵ، داعش تا پێش رزگاركردنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی وه‌كو زیندان به‌كار ده‌هێنا.
له‌و ماوه‌یه‌دا كه به‌ده‌ست داعشه‌وه بوو، فڕۆكه‌خانه‌كه چه‌ندین جار بووه ئامانجی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و سوپای عیراق.
خه‌ندان
