"مالیکی دەزانێ دوورخراوەتەوە"
خۆشەوی خەلیل بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی، مالیکی لە رابردوودا دژایەتی زۆری هەرێمی کوردستانی کردووە بەتایبەت لەبڕینی قووتی خەڵک و تێکدانی پێوەندی نێوان هەولێر و بەغدا، بەڵام لە ئێستادا مالیکی ئەوەی بۆناچیتە سەر بەتایبەت لەدوای سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا بۆی دەرکەوتووە کە پێوەندییەکی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئازادکردنی مووسڵ هەیە، جا بۆیە کەوتووەتە لێدواندان لە دژی پارتی دا.
خۆشەوی خەلیل دەڵێ، لە ئێستادا مالیکی هەست بە پەراوێزخستن دەکات لە هاوکێشەی سیاسی ناوچەکە و گۆڕانکارییەکاندا، دەبینێ کە ئێستا هەماهەنگی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە و کۆمەڵگەی دەولی پشتگیری ئەو هەنگاوە نوێیەی هەولێر و بەغدا دەکات؛ لەمێدیا جیهانییەکانیشدا کاریگەری نوێی بەغدا و هەولێر رەنگی داوەتەوە بۆیە مالیکی هەستدەکات ئیدی کە ئەو پەراوێزخراوە و دەزانێ کە ئەو دوورخراوەتەوە.
ئاماژەیشی دا، ترسی مالیکی لەوەدایە کە ئەو پێوەندییەی هەولێر و بەغدا زیاتر بچێتە پێشەوە، چونکە ئەوکاتە مالیکی زیاتر دەچێتە دواوە و دوورتر دەخرێتەوە.
Kdp-
