حه‌شد روويكرده ته‌له‌عفه‌ر
چه‌كدارانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى، كه ئێران پشتيوانيان لێده‌كات، رايانگه‌ياند به‌ره‌و شارۆچكه‌ى ته‌له‌عفه‌ر پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.
ته‌له‌عفه‌ر ده‌كه‌وێته خۆرئاواى موسڵه‌وه و شارۆچكه‌يه‌كى توركماننشينى شيعه ئاينزان و دواى داگيركردنى شارۆچكه‌كه له لايه‌ن داعشه‌وه دانيشتوانهكانى ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
به ئامانجگرتنى ته‌له‌عفه‌ر له لايه‌ن حه‌شدى شه‌عبييه‌وه نيگه‌رانى توركياى زياد كردووه.
پێشتر حه‌شد رايانگه‌ياندبوو، ده‌چنه ناو مووسڵه‌وه ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى لاى سوننه‌كان و رێكخراوه نێودهوڵهتييهكان درووست كردبوو، به هۆى ئه‌وه‌ى مه‌ترسى ئه‌نجامدانى تاوانى دژه مرۆيى به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانى شاره‌كه ئه‌نجام بدرێت.
حه‌شد له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندووه، له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه هێزه‌كانيان به ئاراسته‌ى ته‌له‌عفه‌ر له خۆرئاوا و باشوورى مووسڵ جوڵاندووه.
k24-
