متمانە لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وەردەگیرێتەوە

متمانە لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وەردەگیرێتەوە
ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق واژۆ بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکەیان کۆ دەکەنەوە.

ماجید شنگالی، پەرلەمانتاری عێراق راگەیاند، بەشێکی زۆری ئەندامانی کوتلەی چاکسازی لە هەوڵەکانیان بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەلیم جبووری، سەرۆکی پەەرلەمان بەردەوامن.
هەروەها عەلی شوکر، پەرلەمانتاری کوتلەی ئەحراری سەر بە رەوتی سەدر بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، قۆناگی کۆ کردنەوەی واژۆ بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەلیم جبووری تەواو بووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا هەڵمەتەکەیان فراوانتر دەبێت.
عەلی شوکر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ”دارودەستەی جبووری“ هێرشی دەکرێتەو سەر، بەڵام ئەو سوورە لەسەر سەندنەوەی متمانە لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ”دەبێت لە پۆستەکەی لابدرێت".



باسنيوز
Top