چاوشئۆغڵو: بەشداری هەموو ھەنگاوەكانی ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەكەین

چاوشئۆغڵو: بەشداری هەموو ھەنگاوەكانی ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەكەین

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی مشتومڕەکانی رێککەوتنامەی لۆزانەوە رایگەیاند كە تورکیا چاوی لە خاکی دراوسێکانی نییە، لە ھەموو لایەک زیاتر رێز لە رێککەوتننامەکان دەگرین، بەڵام بەشداری هەموو ھەنگاوەكانی ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەكەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەولود چاوشئۆغڵو لە وڵاتی ئەستۆنیا گوتی "لە ھەر ھەنگاوێکی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بوونمان دەبێ، تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سوریا کاریگەرترین ئەندامی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتییە.
Payamner-
Top