فه‌رمانده‌یه‌كی كورد ئه‌و چه‌كه نوێیانه ئاشكرا ده‌كات كه داعش بۆ یه‌كه‌م جاره به‌كاریان ده‌هێنێت
لیوا فازڵ به‌روارى، فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى یه‌كه‌مى دژه‌تیرۆری عێراق، ڕای گه‌یاند :" داعش بۆ یه‌كه‌م جاره چه‌كى قورس به‌كار ده‌هێنێت كه له شه‌ڕى موسڵ به‌كاری ده‌هێنێت و پێشتر ئه‌و چه‌كانه‌ى له شه‌ڕه‌كانى فه‌لووجه و تكریت و ڕومادى، به‌كار نه‌هێناوه".
به‌پێی ئاژانسى ئه‌نادۆلۆى توركی، لیوا فازڵ، ڕوونیكردهوهكه ده‌زگاى دژه‌تیرۆر له شه‌ڕى ڕزگاركردنى موسڵ، توانیویه‌تى شاره‌دێی به‌ته‌ڵه له خۆرهه‌ڵاتى موسڵ ڕزگار بكات و ده‌ست به‌سه‌ر تۆپى 155 ملم و تانكدا بگرێت كه داعش له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌كاری هێناوه، به‌ڵام دواى هه‌ڵاتنیان به‌جێیان هێشتووه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌ش كردووه، كه توونێلى گه‌وره‌یان له نێوان گونده‌كاندا دۆزیوه‌ته‌وه كه چه‌كدارانى داعش توانیویانه له ڕێگه‌ى ئه‌و تونێلانه‌وه هه‌ڵبێن، گوتیشی :" چه‌كه قورسه‌كان له ناو ماڵه‌كاندا شاردرابوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه نه‌كرێنه ئامانج".
ڕۆژى 17ى ئه‌م مانگه شه‌ڕى ڕزگاركردنى موسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به پشتیوانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستى پێكرد بۆ ئه‌وه‌ى شارى موسڵ له داعش وه‌ربگرنه‌وه كه له حوزه‌یرانى 2014ه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووه.
باسنيوز
