بەسرە.. مەسیحییەک دوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق دەکوژرێت

 بەسرە.. مەسیحییەک دوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق دەکوژرێت
دوو چەکداری نەناسراو دوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق، هاووڵاتییەکی مەسیحی لە شاری بەسرە دەکوژن.

رۆژی شەممە 22ـی تشرینی یەکەمی 2016، پەرلەمانی عێراق بڕیاری قەدەغەکردنی کڕین، فرۆشتن و دروستکردنی خواردنەوە کحولییەکانی دا.

دوای ئەو بڕیارە، دوو چەکداری نەناسراو بە سواری ماتۆڕسکیلێکەوە دەستڕێژی گوللەیان لە لە نزار ئیلیاس ئەلقس موسا کردووە، کە هاووڵاتییەکی مەسیحیی دانیشتووی بەسرەیە و کوشتوویانە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، نزار ئیلیاس ئەلقس موسا خاوەنی دوکانێکی فرۆشتنی خواردنەوە کحوولییەکان بوو و خەڵکی شارۆچکەی حەمدانییەیە لە پارێزگای نەینەوا، بەڵام چەندین ساڵە لە بەسرە نیشتەجێیە.











باسنيوز
Top