ئه‌مه‌ریكا: یه‌په‌گه به‌شداری شه‌ڕی ره‌ققه ده‌كات
به مه‌به‌ستی دابڕینی شاری ره‌ققه‌ی سووریا، كه به ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ریكخراوه‌كه داده‌نرێت، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵده‌دات هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا كۆبكاته‌وه و پرۆسه‌كه ده‌ستپێبكه‌ن.
ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، سوپای ئه‌مه‌ریكا، هه‌وڵ بۆ دابڕینی ره‌ققه‌ی سووریا ده‌دات.
سوپای ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه‌ریگا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) یه‌كێكه له‌و هێزانه‌ی به‌شداری له دابڕینی شاری ره‌ققه‌ی سووریا ده‌كات، كه به‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری داعش داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بێگومان ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه، زۆر زیاتری پێده‌چێت له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ.
له باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا، له به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنی یه‌په‌گه، له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه، واشنتۆن رایگه‌یاند، گفتوگۆكان له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامه.
k24-
