سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك: حه‌شدى شه‌عبى گه‌وره‌ترین مزگه‌وتى ڕوتبه‌یان ته‌قانده‌وه
شێخ عاسم كوبه‌یسى، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى "ئه‌نادۆلۆى توركى" ڕای گه‌یاند :" میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، مزگه‌وتى گه‌وره‌ى ڕوتبه‌یان ته‌قانده‌وه و ژماره‌یه‌ك له خانووى هاووڵاتیانیانیش سووتاند".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه :" میلیشیاكان جگه له‌وانه‌ش ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی هاووڵاتیانیان سووتاندووه، زۆرێك له كه‌ره‌سته كاره‌باییه‌كانیشان له ناو ماڵان‌دا دزیوه".
ئه‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته، ڕوونشی كرده‌وه، كه شارى ڕووتبه (310 كم خۆرئاواى ڕومادى) له ئێستادا له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه تۆڵه له هاووڵاتیان ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به هۆى تۆمه‌تباركردنیان به‌وه‌ى پشتیوانى له داعش ده‌كه‌ن".
دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش دوو ڕۆژ پێشتر دزه‌یان كرده‌وه ناو شارى ڕوتبه‌وه، دوێنێ سێشه‌مه، حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌كانى سوپای عێراق، توانییان شاره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
باسنيوز
