پسپۆڕێکی دروستکردنی بۆمبی داعش لە مووسڵ کوژرا

 پسپۆڕێکی دروستکردنی بۆمبی داعش لە مووسڵ کوژرا
پسپۆڕێکی دروستکردنی بۆمب و تەقەمەنیی رێکخراوی توندڕەوی داعش و سێ لە یاریدەدەرەکانی لە شاری مووسڵ کوژران.

بەپێی زانیارییەکان، ئەبومەریەم ئەلحمسی، دیارترین و پسپۆڕترین کەسی داعش بووە لە دروستکردنی بۆمب و مین و لە یەکێک لە خانووەکانی گەڕەکی عەرەبی لە مووسڵ، کوژراوە.

سەرچاوە سەربازییەکانی عێراق باس لەوە دەکەن، کە ئەبومەریەم ئەلحمسی و سێ لە یاریدەدەرەکانی بەهۆی تەقینەوەی بەرمیلێکی پڕ لە ماددەی C4 لە خانووەکەدا، گیانیان لەدەست داوە.

دوای تەقینەوەکە، چەکدارنی داعش چوونەتە شوێنی رووداوەکە و پارچەی لەشی پسپۆڕەکە و یاریدەدەرەکانیان دۆزیوەتەوە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانێتیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.














باسنيوز
Top