توركیا 20 بارھەڵگر بۆ موسڵ دەنێرێ

توركیا 20 بارھەڵگر بۆ موسڵ دەنێرێ



لە چوارچێوەی کەمپینی (موسڵیش نیشتمانی تۆیە)، مانگی سووری تورکیا 20 بارھەڵگری ھاوکاری مرۆیی لە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیلەوە بەرەو موسڵ نارد.


مانگی سووری تورکی بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە دوای ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ لە داعش، کەمپینێکی لەژێر ناونیشانی "موسڵیش نیشتمانی تۆیە" دەست پێکرد و توانی 20 بارھەڵگری ھاوکاری مرۆیی کۆبکاتەوە و لە شارۆچکەی سلۆپیەوە بیانگەیەنێتە دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل.


ئیلھان ئایدۆغان سەرپەرشتیاری ھاوکارییە مرۆییەکان لە مانگی سووری تورکی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەوانان، ئاماژەی بەوە دا کە ئەو ھاوکارییە مرۆییانە بە کەمپەکانی ھەولێر دەگەیەنن و گوتیشی "مانگی سووری تورکی 400 بارھەڵگر ھاوکاری رەوانە دەکات.
Bas News-
Top