پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2017ی عێراق گەیشتە پەرلەمانی عێراق
کەمێک لەمەوبەر (یەکشەممە 23\10\2016)، ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی کوردی پەرلەمانی عێراق، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2017ی عێراق گەیشتووەتە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سبەی دووشەممە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بەپێی پڕۆژەکە، کۆی داهاتەکانی ساڵی 2017ی عێراق، زیاتر لە 79 تریلیۆن و 11 ملیار دینارە و خەرجییەکان زیاتر لە 95 تریلیۆن و 62 ملیار دینارە، بەڵام کورتهێنانی بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق، 21 تریلیۆن و 659 ملیار دینار زیاترە.
هەر بەپێی داتاکانی ئەو پەرلەمانتارە کوردە، پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2017ی عێراق، بە بڕی زیاتر لە 11 تریلیۆن و 605 ملیار دینار خەمڵێندراوە.
باسنيوز
