تەقینەوەیەک لە نزیک چێشتخانەیەکی میللی بەغدا رووی دا

 تەقینەوەیەک لە نزیک چێشتخانەیەکی میللی بەغدا رووی دا
تەقینەوەیەک لە نزیک چێشتخانەیەکی میللی شاری بەغدای پایتەختی عێراق رووی دا و بوو هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی نۆ هاووڵاتی.



هێزە ئەمنییەکانی بەغدا رایانگەیاندووە، کە تەقینەوەکە پێش نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 23ـی تشرینی یەکەمی 2016 لە نزیک چێشتخانەیەکی میللی لە شەقامی شێخ عومەر لە بەغدار رووی داوە.



بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە لە بۆمبێکی چێندراو رووی داوە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەک و برینداربوونی هەشت هاووڵاتیی دیکە.
Top