سوپای عێراق بەھاوكاری پێشمەرگە لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی تلكێف نزیكبوونەتەوە

سوپای عێراق بەھاوكاری پێشمەرگە لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی تلكێف نزیكبوونەتەوە


لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "ھێزە عێراقییەكان بە ھاوكاری ھێزی پێشمەرگە لە باشووری تلكێف چوونەتە ناو شارۆچكەكە، بەڵام بەھۆی بوونی ژمارەی زۆری بۆمبی چێندراو لەلایەكانی دیكەوە بە ھەستیاری پێشڕەوی دەكرێت".

گوتیشی: "ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەماھەنگی باشیان لەو میحوەرە ھەیە، فەرماندەكانی سوپای عێراق راو بۆچوونی فەرماندەكانی پێشمەرگە وەردەگرن لەكاتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەكە و توانیویانە سوود لە شارەزای و پلانی پێشمەرگە وەربگرن".

پەیامنێرمان روونیكردەوە: "چەكدارانی داعش لە تلكێف بۆ رێگرتن لە پێشڕەوی ھێزە عێراقییەكان، پلانی نوێی چاندنی بۆمبیان بەكارھێناوە بە شێوەی شەبەكە بۆمبیان چاندووە، ئەمەش وایكردووە پڕۆسەكە بە شێوەیەكی ستتر بەڕێوەبچێت بۆ ئەوەی بە كەمترین زیان شارۆچكەی تلكێف كۆنتڕۆڵ بكرێتەوە".

روونیكردەوە: "ھەر یەك لە لیواكانی 73 و 76 سەر بە فیرقەی 16 سوپای عێراق بەشداری لەو ئۆپەراسیۆنە دەكەن كە ئەو ھێزە بە ھێزەكانی ئەسەد بابل ناسراون و پێشر بەشداریان لە كۆنترۆڵكردنەوەی روومادی كردووە".
k24-
Top