ئه‌سیل نوجه‌یفی: دواى شه‌ڕى موسڵ كێشه‌ى فه‌رمانى گرتنه‌كه‌م به یاسا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م
پارێزگارى پێشووى نه‌ینه‌وا، له نووسینێكدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسووك، ده‌شنووسێت :" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌واڵى ده‌ركردنى فه‌رمانێكى نوێی گرتنم بیست كه له ئه‌نجامى سكاڵاى سێ له نوێنه‌رانى نه‌ینه‌وا له په‌رله‌مان ده‌ركراوه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى هانامان بۆ توركیا بردووه بۆ ڕزگاركردنى موسڵ له ده‌ست داعش".
نوجه‌یفی، ده‌شنووسێت :"له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له لایه‌ن توركیاوه مه‌شقیان پێكراوه و له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدان و ته‌نها هێزن له دانیشتووانى شارى موسڵ پێكهێنراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شاره‌كه‌مان دوو ساڵ زیاتره به‌ده‌ست داعشه‌وه ئه‌تك ده‌كرێت و دانیشتووانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووى گه‌وره‌ترین كاره‌ساتى مرۆی بوونه‌ته‌وه، بۆیه گرنگى ته‌نها به‌وه ده‌ده‌م كه شاره‌كه‌م ڕزگار ببرێت و دانیشتووانه‌كه‌ى سه‌قامگیر بن".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه پرسی ده‌ركردنى فه‌رمانى گرتن، ده‌هێڵێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ى گرنگى پێده‌ده‌ن و دواى ته‌واوبوونى شه‌ڕ موسڵ ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه و ئاینده‌ى بۆ درووست ده‌كه‌ن، ئه‌وكات ئه‌و كێشانه به یاسا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن به شێویه‌ك كه چاوه‌ڕوان نه‌كرابێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2016، عەبدولڕەحمان لویزی، پەرلەمانتاری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، کە ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووی نەینەوا و فەرماندەی هێزی پاسەوانی نەینەوا بە تۆمەتی ئەنجامدانی ”تاوانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی دەرەکیی دەوڵەت“ دەستگیر دەکرێت.
باسنيوز
