سێ رۆژە هێزەکانی سوپای عێراق نەیانتوانیوە بچنە نێو گوندی عەباس
لە بەیانییەوە شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی داعش لە گوندی عەباس بەردەوامە.
پەیامنێری رووداو دەڵێت: یەکێک لەو تانکانەی سوپای عێراق کە گەمارۆی گوندی عەباسیان دابوو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کرایە ئامانج و تەقێندرایەوە.
پەیامنێری رووداو لە نزیک گوندی عەباس دەشڵێت: تا ئێستا سوپای عێراق نەچوونەتە نێو گوندی عەباس بە نیازی ئەوەن پلانەکەیان بگۆڕن، چەکدارانی داعش لە نێو گوندەکە بەرگرییەکی زۆر دەکەن، هاوکات ئەمڕۆ پشتیوانی ئاسمانی ئەو هێزانە نەکراوە.
فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، ئاماژە بەوەش دەدات، ئێمە وەکو تیمی رووداو بە مەبەستی رووماڵکردنی شەڕکەو وێنەگرتنی سووتانی تانکەکە، هەوڵماندا نزیک ببینەوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە تەقەمان لێکرا و لێنەگەڕان نزیک ببینەوە.
رووداو
